لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لەبارەی "ناوچەی ئارام" لە سووریا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ: "(سەبارەت بە"ناوچەی ئارام" کە باس و خواسی درووست‌کردنی لە خۆرهەڵاتی فورات لە رۆژەڤدایە) ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دراوسێیەكانی سووریا به توركیاشه‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرین"
Moskova
مۆسکۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ سەبارەت بە"ناوچەی ئارام" کە باس و خواسی درووست‌کردنی لە خۆرهەڵاتی فورات لە رۆژەڤدایە، رایگەیاند "ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دراوسێیەكانی سووریا به توركیاشه‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرین".
سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە مۆسکۆی پایتەخی رووسیا سازیکرد، وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە سەبارەت بە پلانی ناوچەی ئارام کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هێنایە بەرباس و تورکیا لە قۆناغی یەکەمدا بە شێوەیەکی ئەرێنی لێی روانی.
لاڤرۆڤ بەپێویستی زانی پلانەکە لە چوارچێوەی یەکپارچەیی خاکی سووریادا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و گوتی: "پێویستە هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا لە لایەن رژێمەوە لە کورتترین ماوەدا لێی بڕواندرێت. بەدڵنیایییەوە ئەم بابەتە لە سەردانی داهاتووی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا کە بە مەبەستی دانوستان دێت، لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین تاوتوێ دەکرێت".
لاڤرۆڤ جەختیکردەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و رایگەیاند: "بەڵام دەمەوێت دووبارەی بکەمەوە، ئامانجی سەرەکی لێرەدا، دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریایە کە لە لایەن سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بە ئەمریکا، تورکیا و رووسیاشەوە، واژووکراوە. بەدڵنیاییشەوە ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دراوسێیەكانی سووریا به توركیاشه‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن