Cüneyt Karadağ
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هیكۆ ماس هۆشداریدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا و رایگه‌یاند "هه‌موو جۆره هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك ده‌ده‌ین بۆ به‌رگرتن له كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئیدلب".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج، ئاین ماری ئێریكسن سۆرید له به‌رلین، هیکۆ ماس كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازکرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی دواین ره‌وشی ئیدلب، هیکۆ ماس باسی له‌وه كرد كه له‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامیده‌دات پرسی ئیدلب ده‌هێنێته رۆژه‌ڤ، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه توركیا له‌و بابه‌ته‌دا هاوبه‌شێكی گرنگه.
هیکۆ ماس هۆشداریدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆن له ئیدلب ئه‌نجامبدرێت كه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆرزسیۆنی لێیه ئه‌وا كاره‌ساتێكی مرۆیی سه‌رهه‌ڵده‌دات و گوتی: "هه‌موو جۆره هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك ده‌ده‌ین بۆ به‌رگرتن له كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئیدلب".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێشتر بینیویانه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د چ دڕندانهییهكی په‌یڕه‌وكردووه، باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی ئیدلب نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س هه‌یه خه‌ڵكه‌كه رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی جددی بوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هیکۆ ماس دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی ئیدلب گرنگه تا ئه‌و ئاسته‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ر گرژییه‌كی سه‌ربازیی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و هه‌وڵانه لاواز ده‌كات كه ده‌نرێن بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ شه‌ڕی ناوخۆی حه‌وت ساڵه‌ی سووریا.