Muhammet Kurşun
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند ''حكوومه‌تی توركیا نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی سنووره‌كانی باشووری و مافی خۆیه‌تی نیگه‌ران بێت. ده‌بێت نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا بڕه‌وێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت رێگای دروست هه‌ڵبژێرێت''.
حه‌سه‌ن روحانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پێشهاته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند ''حكوومه‌تی توركیا نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی سنووره‌كانی باشووری و مافی خۆیه‌تی نیگه‌ران بێت. ده‌بێت نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا بڕه‌وێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت رێگای دروست هه‌ڵبژێرێت''.
حه‌سه‌ن روحانی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا-ئێران له ئه‌نقه‌ره باسی له‌وه كردووه کە ئاسایشی باشووری توركیا و سنووره‌كانی باكووری سووریا به بوونی سوپای سووریا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌مووان هاوكاربن له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له ناوچه‌كه و هاتنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی داوای له توركیا كرد دووباره چاو به بابه‌ته‌كه‌دا بخشێنێته‌وه و وریابێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و رێگه‌یه‌ی هه‌ڵیبژاردووه سوودی نییه بۆ توركیا، سووریا و ناوچه‌كه.
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كرد كه كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له سووریا خۆرهه‌ڵاتی فورات نییه، به‌ڵكو ئیدلب-ه، به پێویستیشی زانی ئارامی له‌و وڵاته‌دا ده‌سته‌به‌ر ببێت و په‌نابه‌ران به‌خێرایی بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر ماڵ و حاڵیان.