Hanife Sevinç
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی رەوشی ئەفغانستان رایگەیاند: "گواستنەوەی هاووڵاتییان بەشێوەیەکی چڕ بەردەوامە، پلانێکی وردمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەمان دانەوە کە دەیانەوێت لە ئەفغانستان-ەوە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا".
ئەردۆغان، بەر لە گەشتەکەی بۆ بۆسنا هەرزەگۆڤینا، لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا و باسی لە رەوشی ئەفغانستان کرد، گوتیشی: "لە قۆناغێکی وەک ئێستادا ئەنجامدانی پەلامارەکانی کابوڵ لەلایەن داعش-ەوە، ئەوەی نیشاندا کە ئەم رێکخراوە چ مەترسییەکە بۆسەر ناوچەکە و جیهان".
سەرکۆماری تورکیا، دەربارەی ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ تاڵیبان، رایگەیاند "ئێمە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ هەر لایەنێک پێویستمان بە مۆڵەتی کەس نییە".
ئهردۆغان، باسی لەوەش کرد کە هێنانهوهی كارمهنده ئهركدارهكانی سوپای توركیا له ئهفغانستان بهردهوامه، گوتیشی: "گواستنهوهی سهربازانی توركیا له ئهفغانستان له كهمترین ماوه و به خێراترین شێوه تهواو دهكهین".
دەربارەی ئەو کۆچبەرانەشی لە ئەفغانستان-ەوە هاتوونەتە تورکیا، ئەردۆغان رایگەیاند: "ئێستا بهپێی داتاكانی وهزارهتی ناوخۆ ژمارهی كۆچبهره ئهفغانستانییه تۆماركراو و تۆمارنهكراوهكان ٣٠٠ ههزاره".
سەرکۆماری تورکیا، ئاماژەشی بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێڕکڵ لە بارەی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ تورکیا، کرد و گوتی: "بڕیارەکەی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا، بڕیارێکی درەنگە. لە کاتێکدا هەمووان ئەفغانستان-یان جێهێشت ئێمە جێمان نەهێشت".
ئەردۆغان، دەربارەی هەوڵەکانی رێگری کردن لە لێشاوی کۆچی نایاسایی، رایگەیاند: "ئێمه له پرسی كۆچدا زۆر ههستیارین. له سنووری ئێرانهوه بگره تاكوو سنووری عێراق و سووریا ههمووی دیواربهند دهكهین".
سەرکۆماری تورکیا، باسیشی لە رەوشی فڕۆکەخانەی حامید کارزای لە کابوڵ کرد و گوتی: "کۆمەڵێک پێشنیاز هەن بۆ ئەوەی تاڵیبان، کارەکانی فڕۆکەخانەی کابوڵ بگرێتە دەست، بەڵام ئێمە تا ئێستا لەو بارەیەوە هیچ بڕیارێکمان نەداوە".