Mazın Asad
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: "لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە لۆزان کۆبوونەوەیەک لەبارەی سووریا بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئەمریکا و ھەندێک وڵاتانی ناوچەکە بەڕێوە دەچێت".
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، کۆبوونەوەکەی ١٥ی تشرینی یەکەم بە مەبەستی رێککەوتننامەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئەمریکا و ھەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە بەشدار دەبن و ھاتووە "لە کۆبوونەوەکە ئەگەری ھاویشتنی ھەنگاوی نوێ لەبارەی چارەسەری قەیرانی سووریاوە تاوتوێ دەکرێت".
لە لایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ لە دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ئینتەرناشناڵ، رایگەیاند پێویستە لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتانی رووسیا، ئەمریکا، تورکیا، سعوودیە و قەتەر بەشدار بێت.
لاڤرۆڤ روونیشی کردەوە کە ئەو کۆبوونەوەیە بە مەبەستی دەستپێکردنی دیالۆگە لە رێککەوتننامەکەی نێوان رووسیا و ئەمریکا، کە مانگی رابردوو ھەڵپەسێردرا بوو.