جيهان

لوبنان.. خۆپيشاندان بۆ سنوورداركردنى چەك بەدەستى دەوڵەتەوە

لە بەيرووتى پايتەختى لوبنان خۆپيشاندەران كۆبوونەوە و داوايان لە حكوومەت كرد پابەند بێت بە بڕياره‌ نێودەوڵەتييەكان و دەست بەسەر ئەو چەكانەدا بگرێت كە لەدەرەوەى ياسا بەكارده‌هێنرێن.

Çağrı Koşak  | 20.09.2020 - نوێکردنەوە : 22.09.2020
لوبنان.. خۆپيشاندان بۆ سنوورداركردنى چەك بەدەستى دەوڵەتەوە

Beyrut

بەيرووت - AA

لە بەيرووتى پايتەختى لوبنان خۆپيشاندەران كۆبوونەوە و داوايان لە حكوومەت كرد پابەند بێت بە بڕياره‌ نێودەوڵەتييەكان و دەست بەسەر ئەو چەكانەدا بگرێت كە لەدەرەوەى ياسا بەكارده‌هێنرێن.

خۆپيشاندەران كە لە بەردەم وەزارەتى بەرگرییدا كۆببوونەوە، داوايان لە سوپا كرد، رێگریی له‌ به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا بكات.

لە رێگەى درووشمى وەك "نا بۆ دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا"، "نا بۆ چەك لەدەرەوەى ياسا" و "بەڵێ بۆ دياریيكردنى سنووركان و كۆنترۆڵكردنى" خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

چالاكوان، گريس رەيس، لە گوتارێكيدا لە كاتى خۆپيشاندانەكان داواى لە سەرۆكی ئەركانى سوپاى لوبنان، جۆزێف عەون كرد، پابەندبێت بە ياساى ژمارى ١٥٥٩ى ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵه‌تى و ئه‌و چەكانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاساكان به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌ن، كۆبكاته‌وه‌.

گريس رەيس ئاماژەى بەوە كرد، سوپا سيمبولى سەقامگیریى وڵاتە و وەك قەڵايەك وایه‌ بۆ پاراستنى، جەختى لەوەشكردەوە كە پێويستە سنوورە ئاوى و وشكانييەكانى وڵاتەكە بە تەواوەتى كۆنترۆڵبكاتەوە و بە كارهێنانى چەك سنوورداربكات.

ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى لە ساڵى ٢٠٠٤دا، بڕيارى ژمارە ١٥٥٩ی ده‌ركرد كه‌ تایبه‌ته‌ بە كشانەوەى سەرجەم هێزە بيانييەكان له‌ لوبنان و داماڵينى چەك لە هێزە ميليشياييەكانى ئه‌و وڵاته‌.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın