Sarp Özer
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
عه‌فرین- AA
ده‌ست به له‌ناوبردنی كاریگه‌رییه‌كانی رێكخراوی تیرۆیستیی له عه‌فرین كرا دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه له تیرۆریستتان پاككرایه‌وه.
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون كه رۆژی٢٠ی مانگی کانوونی دووەمی رابردوو لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بە مەبەستی لە چالاکیخستنی ئەندامانی پەکەکە/یەپەگە و داعش و رزگارکردنی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ستەمی ئەو رێکخراوانە لە لایەن سوپای تورکیاوه دەستی پێ‌کردبوو، درێژه‌ی هه‌یه.
دوا ئه‌وه‌ی كه سوپای توركیا ناوه‌ندی شاری عه‌فرینی له تیرۆریستان پاككرده‌وه، له ئێستادا سه‌رگه‌رمی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه ده‌ستكرده چێنراوه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و چاڵانه‌یه كه رێكخراوه‌كه هه‌ڵیكه‌ندوون.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كانی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان له شاره‌كه بۆ رێڕه‌وی ئاسایی خۆی، درێژه‌ی هه‌یه. كۆڵان و شه‌قامه‌كان دووباره جووڵه‌یان تێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌ی شوێنی كار و دوكانه كراوه‌كانی ناوه‌ندی شار زیادیان كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاکی كه‌ڵه‌كه‌بوو له كۆڵان و شه‌قامه‌كان كراوه.
هاوكارییه‌كانی مانگی سووری توركی و دامه‌زراوه خێرخوازیی و هاوكارییه‌كانی دیكه درێژه‌ی هه‌یه. له‌و چێشتخانه جووڵاوه‌ی كه له لایه‌ن مانگی سووره‌وه له گۆڕه‌پانی شاره‌كه‌دا دانراوه، هه‌موو رۆژێك خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر دانیشتواندا دابه‌شده‌كرێت. پاكێجی خواردن به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوه‌ند و گونده‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.