Ekip
11 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
ئه‌و رێوره‌سمه‌ی له تاران پایته‌ختی ئێران به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی ئه‌و فڕۆكه ئۆكراینییه‌ی كه لەو وڵاتەدا كه‌وته‌خواره‌وه، سازكرابوو، بۆ خۆپیشاندانی دژ بە رژێمی ئێران گۆڕا.
له‌و رێوره‌سمه‌ی كه له‌به‌رده‌م زانكۆی ئه‌میر كه‌بیر له تاران بۆ ئه‌و قوربانییانه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه كه ئێران خستبوویه خواره‌وه، سازكرابوو، بووه خۆپیشاندان و درووشمی دژ بە رژێمی ئێرانی تێدا گوترایه‌وه.
خۆپیشانده‌ران درووشمی "سوپاسی پاسدارن شه‌رم بتانگرێ، وڵات جێبهێڵن"، "بمرێ دیكتاتۆر"، "درۆزنان ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه"، "فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان (خامنەیی) دهستلهكاربكێشهوه"، "به من مه‌ڵێ ئاژاوه‌گێڕ، خۆت ئاژاوهگێڕیت"یان دەگوتەوە.
دواتر هێزی چالاكییه تایبه‌ته‌كان به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و ئه‌و رێگایانه‌یان به‌ڕووی هاتوچۆدا داخست كه ده‌چووه شوێنی خۆپیشاندانه‌كان و رێگایان به هاووڵاتیی دیكه نه‌دا بچنه ئەو ناوچەیە.