Murat Temizer
16 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له گوندی پرزێواداو له پۆڵه‌ندا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئۆكراینا، كه نازانرێت له كوێوه ئاڕاسته كراوه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیای پۆڵه‌ندادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووه.
به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له گوندی پرزێوادا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئۆكراینا له پۆڵه‌ندا، كه نازانرێت له كوێوه ئاڕاسته كراوه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا، پیۆتر موله‌ر له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: "سه‌رۆكوه‌زیران مۆراویسكی داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كردووه".
پیۆتر موله‌ر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه زانیاریی بڵاونهكردبوویهوه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی رایگه‌یاندبوو، رووسیا ٨٥ هێرشی مووشه‌كی كردووه‌ته وڵاته‌كه‌ی و ئامانجی زۆرینه‌ی هێرشه‌كان ژێرخانه‌كانی وزه بووه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.