Dildar Baykan Atalay
16 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2022
واشنتۆن-AA
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جه‌یك سوڵیڤان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆی رووسیای بۆ سه‌ر ئۆكراینا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌یك سوڵیڤان رایگه‌یاندووه: "ئه‌مریكا دوایین هێرشه مووشه‌كییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکراینا سه‌ركۆنه ده‌كات. ئه‌وه ده‌بینرێت كه ئه‌م هێرشانه له كیێڤ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه به‌ر ئه‌و باڵه‌خانانه كه‌وتوون كه هاووڵاتییان تێیدا نیشته‌جێن".
سوڵیڤان باسی له‌وه‌كردووه له‌كاتێكدا كه سه‌ركرده‌كانی جیهان له میانی لووتكه‌ی G20دا تاوتوێی بابه‌تی گرنگی په‌یوه‌ست به ژیانی مرۆڤ ده‌كه‌ن، رووسیا ژیانی گه‌لی ئۆكراینای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج و ئه‌مه ناكرێت له بیربكرێت، راشیگه‌یاندووه: "ئه‌م هێرشانه‌ی رووسیا ته‌نها خزمه‌ت به قووڵكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له G20دا ده‌كات له‌باره‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و جه‌نگه‌ی پوتین هه‌ڵیگیرساندووه و سه‌قامگیریی تێكداوه".
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا هه‌میشه پشتیوانی ئۆكراینا ده‌بێت و واشنتۆن و هاوپه‌یمانانی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كی ئۆکراینا ده‌كه‌ن له‌نێویشیدا سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی.
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی رایگه‌یاندبوو، رووسیا ٨٥ هێرشی مووشه‌كی كردووه‌ته وڵاته‌كه‌ی و ئامانجی زۆرینه‌ی هێرشه‌كان ژێرخانه‌كانی وزه بووه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.