Dmitri Chirciu,Muhammet Ali Kemal
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
مۆسكۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دۆخی كه‌نداوی به‌سڕه و پێشهاته‌كانی سووریا زۆر مه‌ترسیدارن، رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی خاكی سووریا بۆ گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه".
هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سه‌میح شوكری و وه‌زیری به‌رگریی میسر، محه‌مه‌د زه‌كی، له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقۆڵییان ئه‌نجامدا.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا لاڤرۆڤ سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا و كه‌نداوی به‌سڕه روونكردنه‌وه‌ی دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دۆخی كه‌نداوی به‌سڕه و پێشهاته‌كانی سووریا زۆر مه‌ترسیدارن و رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی خاكی سووریا بۆ گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌وان پشتیوانیی له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له كه‌نداوی به‌سڕه و دیالۆگی نێوان ئێران و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.