Dmitri Chirciu
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرایكرد ئه‌مریكا نایه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتننامانه جێبه‌جێبكرێت كه چالاكییه‌كانی سنووردار ده‌كات.
سێرگی لاڤرۆڤ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن یانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڤاڵدای بۆ گفتوگۆ، سازكرابوو، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد.
لاڤرۆڤ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له زۆر رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كشاوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا نایه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتننامانه جێبه‌جێبكرێن كه له هه‌ریه‌ک له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و هه‌ر بوارێكی دیكه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی چالاكییه‌كانی سنووردار ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌مریكا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامڕازه‌كانی وه‌ك سزا، هه‌ڕه‌شه و هۆشداریی سیاسه‌تێكی وێرانكه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كات.
- "پێویسته ده‌ستبه‌رداری قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان ببین"
سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و رووسیا دوا و رایگه‌یاند: "له خۆرئاوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسیارن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له‌وه تێناگه‌ن كه پێویستیی به گفتوگۆ له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی دوولایه‌نه، هه‌یه. ره‌نگه پێویست بێت بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌رداری قسه‌كردن ببین له‌گه‌ڵیان".
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین، رایگه‌یاندووه "هاوبه‌شی جیۆپۆڵه‌تیكی نیین له‌گه‌ڵ رووسیا" و گوتی: "با به‌وشێوه‌یه بێت كه خوازیارن".