Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
23 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
كۆبوونه‌وه‌ی سووریا كه له ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕابه‌رایه‌تی توركیا و رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه ناڕاسته‌وخۆكان درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا شانده‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، توركیا، رووسیا، ئێران و ئه‌مریكا به‌شدارن و، تیایاندا به‌هێزكردنی ئاگربه‌ست و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی مرۆیی تاوتوێ ده‌كرێت.
له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆندا درێژه‌ی هه‌یه.
له‌كاتێكدا توركیا، رووسیا، ئه‌مریكا و ئێران له‌نێوان خۆیاندا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و پێشنیازانه ده‌كه‌ن كه پێشكه‌شی لایه‌نه‌كانی ده‌كه‌ن، شاندی ئۆپۆزسیۆنیش پێشنیازه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو.
توركیا و رووسیا وه‌ك دوو وڵاتی گه‌ره‌نتی داواكارییه‌كان له نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن ده‌گۆڕنه‌وه.
ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له 30ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا له‌سه‌رتاسه‌ری سووریا راگه‌یه‌نرا، توركیا به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه و، رووسیاش به‌ناوی رژێمه‌وه گه‌ره‌نتی ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی رژێم به‌تایبه‌تی میلیشیاكانی حزبوڵڵا، تا ئیستا سه‌دانجار له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب، لازقییه، ئیدلب، دیمه‌شق، ده‌رعا، حه‌ما و حومس ئاگربه‌سته‌كه‌یان پێشێلكردووه.
شاندی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی كه به‌شداریان له به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه كرد، داوایان كرد كۆتایی به‌و پێشێلكاریانه بهێنرێت.
ئۆپۆزسیۆن، ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی تاران گرت به‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی ئێران پشتیوانیان ده‌كات ئاگربه‌سته‌كه پێشێل ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوای كرد هێزه‌كانی ئێران و گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی لایه‌نگری رژێم سووریا جێبهێڵن.
هاوكات ئۆپۆزسیۆن جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی كرده‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌كاتێكدا دانوستانه‌كانی ئاستانا ده‌ستی پێ كرد، ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له دیمه‌شق، ده‌رعا، حه‌ما، لازقییه و خۆرئاوای حه‌له‌ب، كه‌وتنه به‌ر هێرشی ئاسمانی و وشكانییه‌وه.
- تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری رژێمی سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
به‌پێی مێدیاكانی رژێمی ئه‌سه‌د، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌شار جه‌عفه‌ری له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی ئاستانا كه به‌داخراوی به‌ڕووی میدیاكاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئۆپۆزسیۆنی سووریا و توركیای تۆمه‌تباركردووه.
جه‌عفه‌ری رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له دانوستانه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ویه، بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕ رابگیرێت و له‌و ماوه‌یه‌دا ئاگربه‌ست واژووبكرێت و گرووپه تیرۆرستییه‌كانی وه‌ك به‌ره‌ی نوسره و داعش له ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا بن.
نوێنه‌ره‌كه‌ی رژێم راشیگه‌یاند، رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و ئه‌و گرووپانه‌ی دژی رێككه‌وتنه‌كه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی ئاگربهستهكهدان.
له‌م نێوه‌نده‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را له وتارێكدا له دانیشتنی یه‌كه‌مدا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر میكانیزمێك بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌سته‌كه، ده‌بێت هۆی ده‌سته‌به‌ربوونی ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن.
ستافان دی میستو‌را جه‌ختیشیكرده‌وه كه چاوه‌ڕوانن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رێگه بكرێته‌وه و دانوستانه‌كان به‌شێویه‌كی فه‌رمی و راسته‌وخۆی بچێته جنێڤ و گوتی: "با ئه‌مڕۆ و به‌یانی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاگربه‌ست چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بیكه‌ینه ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن. با ته‌ماشای ئه‌وه بكه‌ین كه ده‌توانین چی بكه‌ین له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت".
- تا سبه‌ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌رێنی له دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكان به‌ده‌ست بێت و بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن، رێگا له‌به‌رده‌م دانوستانی سیاسی‌دا ده‌كرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانوستانه‌كانی ئاستانا كه ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ كرد، تا ئێواره‌ی سبەی سێشەممە به‌رده‌وام بێت.