"كچه ئهفغانستانییهكه" گهیشته ئیتاڵیا
Roma
رۆما – AA
شاربات گولا کە دوای چرکاندنی وێنەکەی لە ١٩٨٥ لەلایەن Steve McCurry و بڵاوکردنەوەی لە بەرگی گۆڤاری National Geographic ناوبانگی دەرکرد گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.
سەرۆکایەتی وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند گولا کە دوای چرکاندنی وێنەیەکی لە ١٩٨٥ لە کەمپێکی پەنابەران لە پێشاوەر و بڵاوکردنەوەی لە بەرگی گۆڤاری National Geographic ناوبانگی دەرکرد، لە میانی بەرنامەی گواستنەوە و لەسەر داواکاری خۆی ئەفغانستانی جێ ھێشت و گەیشتە رۆما.
شاربات گولا ئەو کاتەی وێنەکەی چرکێندراوە تەمەنی ١٣ ساڵ بووە و چیرۆکەکەی بۆ ھەتیووبوونی دەگەڕێتەوە لە جەنگی نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئەفغانستان.
وێنەکە کە کاریگەریی کردە سەر زۆربەی خەڵک، تا ماوەیەکی زۆر نەزاندرا کێیە. لە ٢٠٠٢ تیمێکی National Geographic کە Steve McCurryیان لەنێودابوو بۆ دۆزینەوەی گولا چوونە ئەفغانستان و ناوبراویان لە ناوچەیەکی لاچەپەک لە ئەفغانستان دۆزییەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن