Emre Gürkan Abay,Ruslan Rehimov
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
مۆسکۆ – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ لە شاری سۆچی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پێشھاتەکانی ناوچەکە و رەوشی قەرەباغ کرا.
پوتین بە تیشک خستنە سەر کێشەی قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا گوتی: "ھێزی ئاشتیپارێزی رووسیا لە ناوچەکە (قەرەباغ) رۆڵێکی باشی ھەیە. خاڵە چاودێرییە ھاوبەشەکانی تورکیا و رووسیا چالاکانە کار دەکەن. بەڵام دیسانەوە ھەندێک رووداوی نەخوازراو لەو ناوچەیە روو دەدەن".
ئیلھام عەلییێڤ-یش بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە ماوەی ساڵێکە ئەو ناوچەیەی لەژێر چاودێری ھێزی ئاشتیپارێزی رووسیادایە پێکدادانی توند رووی نەداوە، بەڵام رووداوگەلێکی بچووک کە نەبوونەتە ھۆی کێشەی گەورە لەوێ روویداون.