Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ''ئادریان داریا-١''ی سه‌ربه ئێران كه دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بۆ ماوه‌ی ٤٥ رۆژ به هۆی پێشێلكردنی بۆ گه‌مارۆكانی سه‌ر سووریا ئازادكرا، دوای ئه‌وه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست روویكرده سووریا، ئامێری چاودێریكردنی داخست.
به‌پێی زانیاری MarineTraffic كه چاودێری هاتوچۆی ده‌ریایی جیهان ده‌كات، شه‌وی رابردوو ''ئادریان داریا-١'' كه ئاڵای ئێرانی بەرزکردووەتەوە كاتێک نزیك سووریا بووه‌ته‌وه سیستمی ناسینه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی كوژاندووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێشبینی ده‌كرێت چووبێت بۆ سووریا.
ئه‌و كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره كه له لیستی سزاكانی ئه‌مریكادایه، دوواینجار كاتێک به‌ره‌و لوبنان جووڵه‌ی كردووه ئاراسته‌كه‌ی بۆ به‌نده‌ری تەرتوس باکووری رۆژئاوای سووریا گۆڕی.