Tolga Akbaba,Muhammet Ali Kemal
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی كۆنفرانسی وارشۆی به "دوور له‌توانای بڕیاردان و رێز" ناوبرد.
به‌هرام قاسمی له‌باره‌ی كۆنفرانسی وارشۆوه كه له پایته‌ختی پۆڵه‌ندا و سه‌باره‌ت به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان رۆژانی ١٣-١٤ی شوباتدا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا سازكرا و ئێران دژی وه‌ستایه‌وه، روونكردنه‌وه‌ی دا.
قاسمی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانی خاوه‌ن بڕیارن به‌شدارییان نه‌كردووه و رایگه‌یاند "كۆنفرانسێك كه تایبه‌ته به ئاشتی و سه‌قامگیریی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دووره له بڕیاردان و رێز، چۆن ده‌توانێت به‌بێ به‌شداریی یاریزانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه، توركیا، لوبنان، فه‌ڵه‌ستین و ئێران و وڵاته گه‌وره‌كانی وه‌ك چین و رووسیا سه‌ركه‌وتوو بێت؟".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی ئیرنا، قاسمی، ئه‌مریكای تاوانباركردووه كه سه‌رۆكایه‌تی كۆنفرانسه‌كه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه "ئه‌مریكا له‌لایه‌ك كۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌رێگه‌ی پشتیوانییكردنی تیرۆریستانی ناوچه‌كه بێ هیوایی، هه‌ژاریی و جه‌نگ له‌نێو گه‌لانی ناوچه‌كه زیاد ده‌كات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامی به‌رده‌وامیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی داوه و به‌پێویستی زانیوه ئه‌مریكا له راستییه‌كانی ناوچه‌كه تێبگات.