Emre Gürkan Abay
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
مۆسكۆ - AA
رووسیا به‌شی دووه‌می راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی S-400 به وڵاتی چین ده‌ستپێكرد.
به‌پێی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵیی TASSی رووسی، قۆناغی دووه‌می گواستنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی S-400 بۆ چین ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، گواستنه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاییه‌وه و له به‌نده‌ری Ust-Lugaی شاری سان-پیتهرسبورگهوه ئه‌نجامده‌درێت.
ئاماژه به‌وه دراوه گواستنه‌وه و راده‌ستكردنی سیستمه‌كه وه‌ك چۆن بۆ توركیا ئه‌نجامدرا، له‌وه خێراتر ده‌بێت كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه.
وڵاتی چین ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ رووسیا گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی S-400ی واژوو كرد و بووه یه‌كه‌م كڕیاری بیانیی سیستمه‌كه. قۆناغی یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی سیستمه‌كه ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا و سوپای ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه.