İdiris Okuduci
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2021
به‌یروت-AA
قه‌ته‌ر ٧٠ تۆن هاوكاریی له پێداویستیی خۆراك پێشكه‌شی سوپای لوبنان كردووه، كه وڵاته‌كه‌یان له بارێكی ناهه‌مواری ئابوورییدایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ئاژانسی فه‌رمی لوبنان NNAدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له قه‌ته‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌فیق حه‌ریری.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سوپای لوبنانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه بڕی ٧٠ تۆن هاوكاریی خۆراكیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه به فه‌رمانی میری قه‌ته‌ر،ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، نێردراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، هاوكارییه‌كان به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تیی ره‌فیق حه‌ریری له به‌یروت نیشتووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه.