Sangar Hamad Azeez
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2017
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و تورکیا لە ٢١ی ئەم مانگەدا بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ئامانجەکانی داعش لە سووریا ئەنجام داوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاند کەوا ٣ فڕۆکەی جەنگی رووسی و ٤ فڕۆکەی تورکی لە ٢١ی ئەم مانگەدا بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پێگەکانی داعش لە سووریا ئەنجامدا.
لەلایەکی دیکەش، رووسیا و ئەمریکا لە ٢٢ی ئەم مانگەدا بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی داعش لە سووریا ئەنجام دا.
هەر بە گوێرەی روونکردنەوەی وەزارەتی بەرگری رووسیا فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا و ئەمریکا بە هاوبەشی بۆردومانی داعشیان کردووە لە ناوچەی ئەلباب لە باکووری سووریا