فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد
Gazze
غەززە- AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، سێ ناوچەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، شارەکانی رەفەح، خان یونس و شارەدێی بەیت لاهیا-یان بۆردومان کردووە.
سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بۆردومانەکان چوار خاڵی بزووتنەوەی حەماسیان لە کەمپێکی مەشق و راهێنان، شوێنکارێکی دروستکردنی چەک و تونێلێک کردووەتە ئامانج.
هیچ زانیارییەکیش لەبارەی زیانی گیانی بڵاو نەکراوەتەوە.
دوێنێش ئیسرائیل ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە میانی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، سێ مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون، بەڵام لەڕێگهی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی "گومهزی ئاسنین"ەوە، تەقێندراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن