فلیپین.. روودانی بوومه‌له‌رزه به‌گوڕی ٦،٥ پله
- به هۆی بوومه‌له‌رزه له فلیپین، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٥ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له دورگه‌ی مینداناۆ باشووری فلیپین روویدا و به هۆیه‌وه لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی CNN Philippines، وه‌زاره‌تی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه كه گوڕه‌كه‌ی ٦،٥ پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌شی دیکەیش برینداربوون.
ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له شاره‌كانی ماكیلالا و كۆتاباتۆ بوون.
شه‌ش كه‌س كه كه‌وتبوونه ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بینایه‌ك له داڤاۆ ده‌رهێنران و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
په‌یمانگای زانستی بوومه‌له‌رزه و گڕكانی فلیپین، باسی له‌وه كرد كه ناوه‌ندی بوومه‌رله‌رزه‌كه ناوچه‌ی تولونانی شاری كۆتاباتۆ بووه كه له قوڵایی دوو كیلۆمەتر روویداوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له شاره‌كانی كیداپاوان، كۆرۆنادال و گینگوگ هه‌ستیپێكراوه.
له ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌مدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٦ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر دوورگه‌ی مینداناۆی هه‌ژاند و به هۆیه‌وه لانیكه‌م هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن