دەنپاسار
كاتێك یەکێک له فرۆکەكانی ھێلی ئاسمانی بلو ڤیرجینی ئۆسترالی, لە شاری بریسبان لە ئوسترالیا بەرەو وڵاتی ئیندۆنیزیا لهرێگهدابوو، پێش گەیشتن یەکێک له گەشتیارانی فرۆكهكه كه خواردنهوهی كحولی خواردبۆوه و مهست ببوو، لە ناو فرۆکەکەدا کێشەی دروست كردوه و فرۆکەوانیش بە نەچاری بڕیاری نیشتنهوه لە دوورگەی بالی دهدا و فرۆکەوان بە ھەڵە بانگهوازی كردوه کە فرۆکە لە لایەن ھەندێک كهسهوه رفێندراوە.
دوای دابەزینی فرۆکەکە لە فرۆکەخانەی دوورگەی بالی, گەشتیاری سەرخۆش لە لایەن ئاسایشپارێزی ئەو فرۆکەیەوە دەستگیر دەکرێ.
یەکێک کاربەدەستانی ھێزی ئاسمانی ئیندونیزیا رایگەیاند کە فرۆکەوان پێش دابەزیت, بانگاوازی رفاندنی فرۆکەکە کرد. بۆیە ھەموومان وایان زانی کە فرۆکەکە رفێندراوە.