جيهان

غەنووشى: "میدیاکانی ئیمارات لە پشت کودەتا و ئاژاوەگێڕی و بە ئامانجگرتنی باڵەخانەکانی بزووتنەوەی نەھزەدان"

سەرۆکی پەرلەمانی تونس و سەرکردەی بزووتنەوەی نەھزە، راشید غەنووشی رایگەیاند، میدیاکانی ئیمارات لە پشت ھەوڵی کودەتاكەى تونس و بە ئامانجگرتنی باڵەخانەکانی بزووتنەوەی نەھزەدان.

Gülşen Topçu  | 27.07.2021 - نوێکردنەوە : 28.07.2021
غەنووشى: "میدیاکانی ئیمارات لە پشت کودەتا و ئاژاوەگێڕی و بە ئامانجگرتنی باڵەخانەکانی بزووتنەوەی نەھزەدان"

Ankara

تونس - AA

سەرۆکی پەرلەمانی تونس و سەرکردەی بزووتنەوەی نەھزە، راشید غەنووشی رایگەیاند، میدیاکانی ئیمارات لە پشت ھەوڵی کودەتاكەى تونس و بە ئامانجگرتنی باڵەخانەکانی بزووتنەوەی نەھزەدان.

غەنووشی لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەرەتەی عەرەبی، روونکردنەوەی لەبارەی بڕیارەکانی شەوی رابردووی سەرکۆماری وڵاتەکەی، قەیس سەعید لەسەر دوورخستنەوەی سەرۆکوەزیران و بەردەوامبوون لەگەڵ سەرۆکوەزیرانێک کە خۆی دایدەمەزرێنێت و سڕکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی پەرلەمان.

سەرۆکی پەرلەمانی تونس گوتی: "میدیاکانی ئیمارات لە پشت کودەتا، ئاژاوەگێڕی و بە ئامانجگرتنی باڵەخانەکانی بزووتنەوەی نەھزەدان و گوتیشی: "ئەو میدیایانە رێژەی بەشداریکردنی لەو خۆپیشاندانانەی کە بەھۆکاری کۆمەڵایەتی و ئابووری و هۆكارى دیکەوە ئەنجامدەدرا بەرز نیشانداوە و ھەوڵیداوە شەرعییەت بە کودەتاکە بدات".

راشید غەنووشی جەختی لەوەشکردەوە کە سەرجەم ئەو بریارانەی دەرکراون رەنگدانەوەی تایبەتمەندییەکانی رژێمی دیکتاتۆرین و راشیگەیاند کە دەرکردنی ئەم بریارانە لەلایەن پرۆفیسۆرێک لە دەستوور و لە کاتێکدا کە پەتای کۆرۆنا تەشەنەی کردووە جێگەی داخە.

- "لە بابەتی رژانە سەرشەقام تورکیا بۆمان بوو بە نموونە"

سەرۆکی پەرلەمانی تونس و سەرکردەی بزووتنەوەی نەھزە، راشید غەنووشی، رایگەیاند ھەر لەگەڵ بیستنی ھەواڵەکە لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان چاوەڕێیان کردووە و سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان نەیانھێشتووە خۆی و یاریدەدەرەکەی بچنە ناو پەرلەمانەوە.

غەنووشی گوتی: "ئەوە فێربووین کە کاتێک کودەتا روویدا برژێینە سەر شەقامەکان. ئەوە ئەو وانەیەیە کە لە تورکیاوە فێريبووین. ھەر لەگەڵ بیستنی ھەواڵەکە دەرچووینە دەرەوە، سەرەتا چووین بۆ باڵەخانەی سەرەکی پارتەکەمان پاشان بۆ پەرلەمان، بەڵام دەرگاکان بەڕووماندا داخرابوون".

- "ئەو بڕیارانەی کە سەرکۆمار دەریکردووە خێر بۆ وڵاتەکە ناھێنێت"

راشید غەنووشی ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرلەمان پەیوەستە بە شەرعییەت و نووسینگەیەکیان دامەزراندووە و دانیشتنى تیایدا ئەنجامدەدەن و گوتی: "لێرەدا بریارمان لەسەر سەرکۆنەکردنی کودەتاکە و رووبەرووبوونەوەی خەڵکی تونس بە شێوەیەکی ئاشتییانە لەگەڵ ئەم دۆخە و بانگەوازی جیھان بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی دیموکراسی تونس دەرکردووە".

غەنووشی گوتیشی: "داوامان لە سەرکۆمار، قەیس سەعید کردووە کە لەو بریارنەی پاشگەز ببێتەوە. لەبەر ئەوەی ئەو بڕیارانە خێر نە بۆ ئەو و نە بۆ وڵاتەکە ناھێنێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın