Mazın Asad
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2018
ئەنقەرە/غوتەی رۆژھەڵات - AA
ئەو وێنانەی دوێنێ کە باوکێک لەکاتی رزگارکردنی منداڵەکەی لە ھێرشێکی رژێمی ئەسەد لە غوتەی رۆژھەڵات بڵاوکرایەوە، جارێکی دیکە چاوەکانی لەسەر ناوچەکە چڕکردەوە.
لە ھێرشە وشکانی و زەمینییەکانی دوێنێی رژێمی ئەسەد بۆ ناوچەی غوتەی رۆژھەڵاتی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ٧٤ کەس گیانیان لەدەست دا.
دوای ھێرشەکان تیمەکانی بەرگری شارستانی دەستیان بە چالاکی گەڕان و فریاکەوتن لە ناوچەکە کرد.
ھاوکات لەکاتی بۆردومانەکاندا منداڵێکی ساوا تەمەن ٣ مانگی بەناوی ئیبراھیم-ش لە کۆڵانێکی ناوچەکە رووبەڕووی ھێرشەکە بووەوە.
وێنەی ساتی رزگارکردنی ئەم منداڵە ساوایە تەمەن ٣ مانگیە لە لایەن باوکی بەناوی سەعید ئەلمەسری کە کارمەندێکی بەرگری شارستانییە غوتەی رۆژھەڵات تۆمار کرا کاتێک ناوبراو منداڵەکەی لە نێو خانووە رووخاوەکان دەردەھێنێت و پاشان لە نێو خوڵ و تۆز منداڵەکەی دووردەخاتەوە.
ئەو باوکە بە ئومێدی گەیاندنی منداڵەکەی بۆ نەخۆشخانە بەڕێ دەکەوێت کە ئەمە رەنگدانەوەی دڕندایەتی و ئومێدی لە ھەمان وێنەدا ھێنایە ئاراوە.
لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە خوێنی سەر منداڵە ساواکە کەوتووەتە سەر جلەکانی باوکی.
لە ھەژماری بەرگری شارستانی غوتەی رۆژھەڵاتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکان بڵاوکرایەوە کە لەژێریدا پەیامی "سەخترین سات کاتێک مرۆڤ رووبەڕووی دەبێتەوە. برینداربوونی تاقەنەیەک بە چەک لە جەنگدا" نووسراوە.
دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بانگەوازی گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ غوتەی رۆژھەڵات دەکەن.