Ömer Koparan,Selen Temizer
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
عه‌فرین/ئه‌نقه‌ره - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانەی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئه‌نجامدا كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی عه‌فرین خۆیان حه‌شارداوه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئانادۆڵو كه‌وتووه له ناوچه‌كه، سوپای توركیا شوێنی گرووپێك تیرۆریستی له ناوچه شاخاوییه‌كانی شاره‌دێی راجۆ ده‌ستنیشانكردووه و ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه.
18ی ئاداری رابردوو سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد ناوه‌ندی عه‌فرین-یان كۆنترۆڵ كرد و تا ئێستاش گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و تیرۆریستانەی یه‌په‌گه‌دا كه له ناوچه شاخاوییه‌كاندا خۆیان حه‌شارداوه به‌رده‌وامه.