ئەمساڵ چواردەهەمین چالاکیی سواربوونی شەمەندەفەر بەبێ پانتۆڵ ساز کرا و تێیدا هەزاران کەس پانتۆڵیان لە پێ نەکردوو و چوونە ناو شەمەندەفەرەوە.
گروپی بە چالاکییە جۆر بە جۆرەکان لە ئەمریکا ناسراون، ئەمساڵ چالاکیی شەمەندەفەر سواری بە بێ پانتۆڵ لە شاری نیویۆرک بەڕێوە برد و کارەکەیان بووە جێی سەرنجی خەڵکی شارەکە.
ئەو چالاکییە بە شێوەیەکی ھاوکات لە ٢٦ وڵات و ٦٠ شەمەندەرفەر ساز کرا. نزیکەی ١٠ ھەزار چالاکڤان کە لەرێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە یەکتریان ئاگادار کردبۆوە، بە بێ پانتۆڵ سواری ئەو شەمەندەفەرانە بوون کە دەستنیشان کرابوون.
ئەو ١٠ ھەزار چالاکڤانە کە لە حەوت شوێنی جیا کۆ بوونەوە و بە شێوەیەکی ھاوکات لە نیویۆرک و شاری مانھاتان، بەبێ پانتۆڵ سواری شەمەندەفەر بوون.
چالاکڤانان بەبێ ئەوەی گوێ بە یا ھەڵوێستی خەڵکانی دیکە بدەن، دەچوونە نێو شەمەندەفەرەکان وا ھەستیان دەکرد کە ھیچ شتێک رووی نەداوە و بەوپەڕی ئاسوودەییەوە درێژەیان بە چالاکیی خۆیان دا.