لە لێدوانێكی پڵاتفۆڕمی ئاگاداركردنەوەی رای گشتی ھالك بانك، ئەوەی بیرهێنرایەوە كە لەسەدا ٥١ی پشكەكانی بانكەكەیان موڵكی گشتییە و سەدا ٤٩یشی موڵكی بانكەكەیە كە لە رێگای بۆرسەی ئیستانبوڵەوە بۆ خەڵك كراوەیە.
لە لێدوانەكەدا ھاتووە لە ساڵی ٢٠٠٧ یەكەم جار رێگادرا وەبەرھێنەرانی ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بەشەكانیان لەو بانكە ھەڵبگرن. بەم شێوەیە بازاڕی دراوی دەرەوەی بانك زیاتربوو، بەم شێوەیە بانكەكەمان تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٢ لە توركیا گەورەترین سەركەوتنی خەڵكی بەدەستھێنا.
لەمبارەیەوە لێدوانەكە دەڵێ: "ھالك بانك لەماوەی ئەم ١٠ ساڵەی رابردوو جێگای خۆی لە ریزی كۆمپانیا ھەرە باشەكان كردۆتەوە. ھالك بانك چۆن لەناو خەڵكی توركیا جێگایەكی تایبەتی ھەیە، لە ئاستی نێودەوڵەتیش جێگایەكی گرنگ و خاوەن باوەرێكی زۆرە. جارێكی دیكە دەخوازین و بەڵێن دەدەین بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتە ناوخۆیی و جیھانیانەی لە ئەنجامی رەنج ماندووبونێكی زۆر بەدەستھاتوون، ھەموو ھەوڵێك بخەینەگەڕ و لەمبارەوە رای گشتی ئاگادار دەكەینەوە. جارێكی دیكە ئەو تایبەتمەندیانەی لە ١٧ مانگی رابردوو باسمان كردن دووبارە دەكەینەوە. بانكەكەمان ھەموو كاتێك بە گوێرەی پێوانەی نیشتمانی و نێودەوڵەتی ھەموو كار و كردەوەیەكی راپەڕاندووە، ھەموو رێوشوێنێك بۆ پاراستنی مافی ھاوكار و ھاوبەشەكانمان گیراوتەبەر. بانكەكەمان ھەموو كاتێك بۆ ھەموو چاودێریەكی دەسەڵات ئامادەیە."
بەیاننامەكە هەروەها دەڵێ: "ئەو لێكۆڵینەوەی دادگا ئەنجامی دەدات پەیوەست بە كار و كردەوەی بانكەكەمان نییە، سەرەڕای ئەمەش ئەم رۆژانەی دوایی لە راگەیاندن دەرھەق بە بانكەكەمان چەندین ھەواڵ و ھەڵسەنگاندنی ئامانجدار، ھەڵە، بە كەموكوڕی و ناڕەوا ھەڵبەستراون. بانكی خەڵك كە دەزگایەكی گرنگی وڵاتەكەمانە. لەم چوارچێوەیە پێتان دەڵێین بانكەكەمان پابەندی یاسایی بانكی دەبێت و ھەموو ئەو مافانە بەكاردێنین كە بە بانكەكەمان دراوە."