بەھۆی بەردەوامی شەڕ و پێکادان لە نێوان چەکدارانی عەشایر و سوپای عێراق، چوار کەس کوژران و بە دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە ھۆزی بولفەھەد لە فەلوجە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوگوتی: "شەڕ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردۆتەوە و سوپا لە دژی چەکدارانی ھۆزەکان، چەکی قورس بەکار دەھێنێ. پێکادانەکان ھێشتا لە ناوچەکانی خالیدیە، زەراعە و بوبالی دا بەردەوامە و بەھۆی بەکارھێنانی چەکی قورس لە پێکادانەکان، ترسمان لە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان هەیە."