مۆن لەگەڵ سەرۆکوەزیران و کاربەدەستانی دیکەی عێراق، رەوشی سیاسی عێراق و سوریا تاوتوێ دەکا.
بان کی مۆن دوای گەیشتنی لە ناوچەی سەوز لەگەڵ نوری مالکی بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا، هەروەها رەوشی پەنابەرانی سوری، کۆبوویەوە.
چاوەڕوان دەکرێ دوای کۆبوونەوەی مالکی و مۆن، کونگرەیەکی رۆژنامەنووسی ساز بکەن.
بە پێی کارنامەی سەفەرەکەی، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی تەلاری پەرلەمانی عێراق دەکا و لە گەل سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجێفی کۆدەبیتەوە.