سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گول بۆ گفتوگۆ لە سەر پرۆژە یاسایگۆڕانکاریی لە پێکھاتەی لیژنەی باڵای دادوەر و داواکارانی گشتی لە تورکیا، هەریەکە لە سەرۆکانی بەدەپە، جەھەپە و مەھەپەی داوەتی کۆشکی سەرکۆماری لە ئەنقەرە کرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە کۆشکی سەرکۆمارییەوە بە دەستهاتوون، سەرکۆمار ھەر یەکە لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەھەپە. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەھەپە. سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی گشتی بەدەپەی داوەتی کۆشکی سەرکۆماری کردووە.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاویکردەوە: عەبدوڵا گول، سەعات ١:٣٠ی نیوەڕۆ لەگەڵ کڵێجدار ئۆغڵو، سەعات سێ لەگەڵ سەرۆکی مەھەپە و سەعات شەش لەگەڵ سەرۆکی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کۆ دەبێتەوە.