Meiramgul Kussainova
13 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2022
ئاستانا – AA
شەشەمین لووتکەی کۆنفرانسی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ زیادکردنی متمانە و هەماهەنگی لە ئاسیا "CICA" لە ئاستانا پایتەختی کازاخستان دەستی پێ کرد.
لووتکەکە کە بە میوانداری سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایەڤ لە کۆشکی سەربەخۆیی دەستی پێ کرد، هەریەک لە: سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین؛ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ؛ سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی؛ سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح؛ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی؛ سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین، مەحمود عەباس؛ جێگری سەرۆکی چین، وانگ کی شان؛ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاهباز شەریف؛ سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزیۆیەڤ؛ سەرکۆماری قرغیزستان، سادر جاپارۆڤ؛ سەرکۆماری تاجیکستان، ئیمامعەلی رەحمان؛ جێگری سەرۆکی ڤێتنام، ڤا تی ئان سوان و سەرکۆماری بێلاڕووس، ئەلێکساندر لوکاشینکۆ کە وڵاتەکەی لە ستاتۆی ئەندامی چاودێردایە بەشدارن لە لووتکەکەدا.
بەرلە دانیشتنی سەرەکی لووتکەکەدا، سەرکردەکان وێنەیان بەیەکەوە چرکێندرا.
لە میانی لووتکەکەدا، جگە لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها کردنی CICA بە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکرێت.