ئیستانبوڵ - AA
لە دوای هەڵپەساردنی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ئێران لە شاری ڤییەنا پایتەختی نەمسا، پێدەچێت ھەوڵی چڕی وڵاتانی ئەورووپا کە ئەوانیش بەشێکن لە دانوستانەکان، بەمەبەستی نەپووکانەوەی گفتوگۆکان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
لە کاتێدا کە لێدوانی ئەرێنی لەبارەی گەیشتن بە ھەنگاوی کۆتایی رێککەوتن لەنێوان لایەنەکانی دانوستانەکان پێشکەش دەکرا، رووسیا کە ئەویش لایەنێکە لە دانوستانەکان لە پێنجی ئاداردا، داوای گەرنتییەکی نووسراوی لە ئەمریکا کرد بەوەی کە ئەو سزایانەی بەھۆی جەنگی ئۆکرایناوە بەسەریدا سەپێندراوە، زیان بە ھەماھەنگی خۆی لەگەڵ ئێران ناگەیەنێت.
ئەو داواکارییە چاوەڕوان نەکراوەی رووسیا، وایکرد کە بەربەست بکەوێتە بەردەم دانوستانەکان کە لە دوا قۆناغی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتاییدا بوو.
لەگەڵ ئەم پێشھاتانەدا، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ لە ١١ی ئاداردا، رایگەیاند کە دانوستانەکانی ڤییەنا بەھۆکاری "کاریگەری دەرەکی" وەستێندراوە.
لەگەڵ وەستاندنی دانوستانەکان، یەکێک لە راوێژکارانی شاندنی دانوستانی ئێران بە ناوی محەمەد مەراندی ئەمریکای بە "گۆڕانی ھەڵوێستی ئەمریکا بەشێوەیەکی لەناکاو لە دانوستانەکانی ڤییەنا" تۆمەتبار کردبوو.
لە پاڵ ئەمەشدا، محەمەد مەراندی ھیچ زانیارییەکی لەبارەی "گۆڕانی ھەڵوێستی واشنتۆن" نەدا.
ھەرچەندە باس لەوە کراوە کە ئەم ھەڵپەساردنەی دانوستانەکان بەھۆی داواکاری پێدانی گەرەنتی رووسیاوە بووە، بەڵام لە دوای ئەوەی مۆسکۆ لە بەرواری ١٥ی ئادار رایگەیاند کە لە واشنتۆنەوە گەرەنتی نووسراوی پێدراوە، ئەم کێشەیە بۆ ماوەیەکی کورت چارەسەر کرا. بەمەش بەربەستەکانی پەیوەندیدار بە رووسیا لە بەردەم دانوستانەکان ھەڵگیران، بەڵام تا ئێستا رانەگەیەندراوە کە دانوستانەکانی ناوەکی کەی دەست پێ دەکاتەوە.
ئه‌م پێشهاته جگه له‌و گهشبینیانهی چه‌ندین مانگه شاندی دانوستانكاری وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی گه‌یشتنه رێككه‌وتن نیشانیان داوه، هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی ئه‌مریكایش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه "به‌م نزیكانه" ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، بێئه‌نجام ده‌كه‌ن. وێرای ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس له چواری نیسان رایگه‌یاند، ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌گه‌ڵ تاران ماون له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆرێك له وڵاتان به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه له ٢٠١٥ واژوو كرا سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران-یان هه‌ڵگرت. به‌پێی بۆچوونی به‌رپرسانی وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكییه‌كانیش هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه بووه مایەی ئه‌وه‌ی ئێران ملیارەها دۆلار به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌و چالاكییانه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئایاری ٢٠١٨ تاكلایه‌نه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌شێوه‌یه‌كی توندتر سه‌پاندنه‌وه، ئیداره‌ی ئێران هه‌وڵه‌كانی چڕتر كرده‌وه بۆ پێشخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی.
وڵاتانی خۆرئاوا و ئیسرائیل گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئێران زۆر نزیك بووه‌ته‌وه له بوونه خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.
- "ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی نه‌برده سه‌ر"
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له ١٢ی ته‌مووزی ساڵی رابردوو، ئه‌مریكای به به‌رپرسیار زانی له گه‌یشتنه خاڵی بنبه‌ستی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا و به پێویستی زانی كه پلانه‌كانی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی گرێ نه‌درێت به ئه‌نجامی دانوستانه‌كان. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا دانوستانه‌كان به باشی به‌ڕێوه ده‌چن و شاندی دانوستانكاری ئێرانیش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سهركۆمار، ئیبراهیم ره‌ئیسی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جموجۆڵ ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌ند پێشتر خامنه‌یی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كان به باشی به‌ڕێوه ده‌چن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی سڕییه‌وه و نووسی "ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵێنه‌كانیان نه‌برده سه‌ر. ئه‌وان كاره‌كانیان گه‌یانده خاڵی بنبه‌ست نه‌ك ئێمه".
له‌و میانه‌یه‌دا به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێران داوای ژماره‌یه‌ك مه‌رج له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی یاسایی بدرێت كه ئه‌مریكا جارێكی دیكه تاكلایه‌نه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نه‌كشێته‌وه. ١٠ی نیسان راگه‌یه‌ندراوێكی په‌یوه‌ندیدار به‌مه كه واژووی ٢٥٠ په‌رله‌مانتار له كۆی ٢٩٠ په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ر كرابوو، خوێندرایه‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەڵێنە زارەکییەکانی واشنتۆن بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-یشەوە وەک دڵنیاکەر، هەژمار ناکرێن و پێویستە ئەمریکا دڵنیاکەری یاسایی پێشکەش بکات کە لە ئایندەدا جارێکی دیکە تاکلایەنە لە رێککەوتنەکە ناکشێتەوە و هەر رێککەوتنێکیش بێتەئاراوە پێویستە لەلایەن دەزگا بڕیاردەرەکانی وەک کۆنگرێسەوە، پەسەند بکرێت.
لە بەرامبەر ئەم داواکارییانەی ئێرانیشدا، شاندێکی سەربازیی ئەمریکا کە لە ٤٦ جەنراڵی خانەنشین پێکهاتووە لە پەیامێکیاندا بۆ جۆ بایدن و ئەندامانی کۆنگرێس، دژایەتی دانوستانەکانی ڤییەنایان کردووە. لە پەیامەکەدا هۆشدارییان لەوە داوە کە "لەڕێی هاتنەکایەی هەر رێککەوتنێکەوە، ئێران کە گەورەترین وڵاتی پشتیوانی تیرۆرە لەسەر ئاستی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
لە ساڵی ٢٠٢١ەوە کە جۆ بایدن هاتووەتە سەر دەسەڵات، باس لەوە دەکرێت کە ئەمریکا بە هەندێک مەرجی دیاریی کراو دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژوو کرابوو. گرنگترین مەرجیش ئەوەیە کە لە بەرامبەر جێبەجێکرنی تەواوی بەندەکانی ناو رێککەوتنەکەدا، هەموو سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیردرێن.
ماوەی ساڵێکیشە ئێران بۆ دووبارە کاراکردنەوەی رێککەوتنەکە لە شاری ڤییەنا پایتەختی نەمسا لەگەڵ چین، رووسیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا سەرقاڵی دانوستانە. ئەمریکاش لەڕێی یەکێتیی ئەورووپاوە کە رۆڵی رێکخەری نێوان ئەمریکا و ئێران دەبینێت، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری دانوستانەکان دەکات.
لایەنەکان گەشبینن بە ئایندەی دانوستانەکان و چەند هەفتەیەکیشە بەشێک لە شاندەکان کە شاندی ئێرانیشیان لەنێودایە، باس لەوە دەکەن کە دانوستانەکان بەرەوپێشچوونیان تۆمار کردوە و ئەگەری هەیە لەڕێی تێپەڕاندنی بەشێکی ئەو ناکۆکییانەی کە ماون لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بگەن بە رێککەوتن. لەنێو ئەو بابەتانەشی ناکۆکیان لەسەر "دەرهێنانی سوپای پاسدارانەلە لیستی تیرۆر و ئازادکردنی سامانە بلۆککراوەکانی ئێرانە".
هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە ئەوەی ئاشکرا کرد کە دانوستانەکانیان لەگەڵ چین، رووسیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا کۆتاییهاتوون و رایگەیاند "جگە لە بڕیاری واشنتۆن هیچ شتێکی دیکە نەماوە".
- وڵاتانی ئه‌ورووپا ئاماده‌ن سازش بكه‌ن له‌سه‌ر نه‌وتی ئێران له میانی دانوستانه‌كاندا
شاره‌زایان كه له نزیكه‌وه چاودێریی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا ده‌كه‌ن، په‌له‌كردنی وڵاتانی ئه‌ورووپا له دانوستانه‌كان و نه‌رمییان بۆ هه‌ندێك سازش له‌به‌رامبه‌ر تاران، بۆ پێویستیی بازاڕه‌كان به نه‌وتی ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه دوای ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پێنراوه.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپاوه، ئه‌مریكا له هه‌وڵدایه سازشی زۆرتر بۆ ئێران نه‌كات و باس له‌وه ده‌كه‌ن واشنتۆن له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی بازاڕه‌كان له نه‌وت، فشاری خستووه‌ته سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌روویانه‌وه سعوودیه و ئیمارات تاوه‌كو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ن.
به‌ڵام وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌نداو، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی درێژه به هه‌ڵوێستیان ده‌ده‌ن له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن مافی خۆیانه وه‌ك لایه‌نێك به‌شداریی له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننادا بكه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و ئیسرائیل كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران گرژه، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌وە ئه‌وانن كه زۆرترین كاریگه‌رییان ده‌كه‌وێته سه‌ر.
ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كرا، دوای ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا سه‌روه‌ت و سامانی تاران بلۆكی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت، ره‌نگه پێویست بكات ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه ئاماده‌كاریی نوێ دژی ئێران بگرنه به‌ر.
ئەگەری ھەیە لە دوای ھەڵگرتنی سزاکان ئەو گرووپە ناوچەییانەی کە ھاوپەیمانی ئێرانن و ھەڕەشە بۆسەر سعوودیە، ئیمارات، ئیسرائیل، عێراق و ھەندێک وڵاتی دیکە دروست دەکەن، پاڵپشتیی زیاتر لە ئێرانەوە بەدەستبھێنن. لەم چوارچێوەیەدا چەند وڵاتێکی وەکو سعوودیە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و گەرەنتی پاڵپشتی نەکردنی چالاکی میلیشیای وەکو حووسییەکانی یەمەن، بەدوای رێگای دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ تاران‌دا دەگەڕێت. بەشێوەیەک بەپێی لێدوانی وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید عەتییە لە پەراوێزی دیداری دۆحە کە لە ٢٧ی ئادار بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو ئاواتەخوازن دوای رێککەوتنی ئەتۆمی رێککەوتنێکی ئەمنی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە کە ئێران-یش لە خۆبگرێت واژووبکەن.
لەبەر ئەم ھۆکارە لە کۆتاییدا ئەو سیاسەتەی کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پەیڕەوی دەکات خۆی لە رێککەوتنێکی ئەتۆمی لە دوای بەدەستھێنانی دڵنیاکەرەوەی پێویست لە تاران دەبینیتەوە. کۆشکی سپی، ئامانجی ئەوەی ھەیە کە لەگەڵ واژووکردنی رێککەوتنەکە چالاکی ئێران و ھێزە ھاوپەیمانەکانی کە ھەڕەشە بۆسەر سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکات لاواز بکات و پێشبینی ئەوە دەکرێت کە لابردنی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆر، چالاککردنی رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ و ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامبدات.
news_share_descriptionsubscription_contact



