سەرەڕای ئاستەنگەکانی ئیسرائیل ١٢٥ هەزار فەڵەستینی سێهەمین نوێژی هەینی مانگی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا
Ankara
قودس - AA
سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و ڕێگرییانەی ئیسرائیل دروستی کردوون، نزیکەی ١٢٥ هەزار فەڵەستینی سێهەمین نوێژی هەینی مانگی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا.
کاتەکانی بەیانی زوو، دەیان هەزار فەڵەستینی بە خاڵەکانی کۆنترۆڵی سەربازییدا لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسدا تێپەڕبوون و ڕێگای مزگەوتی ئەقسایان گرتەبەر.
دوای بڕینی ڕێگایەکی چەند کاتژمێری، پاشان فەڵەستینییەکان بەپێ ڕێیان بڕی و گەیشتنە مزگەوتی ئەقسا و، سێهەمین نوێژی هەینی مانگی ڕەمەزانیان تێدا ئەنجام دا.
بەپێی راگەیاندراوێکی فەرمانگەی وەقفە ئیسلامییەکانی قودس، ١٢٥ هەزار فەڵەستینی بەشداریان لە سێهەمین نوێژی هەینی مانگی ڕەمەزاندا کردووە لە مزگەوتی ئەقسا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن