جيهان

سەرەرای گرتنەبەری رێوشوێن بەرامبەر (COVID-١٩) جیھان پێشوازی لە جەژنی رەمەزان دەکات

لە سەرتاسەری جیھان سەرەرای گرتنەبەری رێوشوێن بەرامبەر (COVID-١٩) لە ھەندی وڵاتان موسوڵمانان پێشوازی لە جەژنی رەمەزان دەکەن.

24.05.2020 - نوێکردنەوە : 30.05.2020
سەرەرای گرتنەبەری رێوشوێن بەرامبەر (COVID-١٩) جیھان پێشوازی لە جەژنی رەمەزان دەکات

AA

لە سەرتاسەری جیھان سەرەرای گرتنەبەری رێوشوێن بەرامبەر (COVID-١٩) لە ھەندی وڵاتانی موسوڵمان پێشوازی لە جەژنی رەمەزان كرا.

جه‌ژنی ره‌مه‌زان ھەرێمی کوردستان 

سەرەرای قەدەغەی ھاتوچۆ و قەدەغەی ئەنجامنەدانی نوێژی جەژن ئەویش بە پێی بریاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ، بەڵام لە چەند مزگەوتێکی شاری سلێمانی لەوانەش مزگەوتی بەھەشت نوێژی جەژن ئەنجامدرا.

- لە کەرکووک وەکو زۆربەی شارەکانی دیکەی عێراق ، بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و نزاکردن دەستیان بە ئاھەنگەکانی جەژن کرد.


جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ ئیندۆنێزیا

موسوڵمانان له‌ ئیندۆنێزیا، به‌ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن و نزاكردن ده‌ستیان به‌ ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژن كرد. ئه‌و كه‌سانه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن كۆببوونه‌وه‌ به‌ هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه‌ ده‌مامكیان به‌ست.

جەژنی رەمەزان لە پاکستان

موسوڵمانانی شاری راۆلپندی لە پاکستان، بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و نزاکردن دەستیان بە ئاھەنگەکانی جەژن کرد. ئەو کەسانە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن کۆببوونەوە بە ھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-١٩)ەوە دەمامکیان بەست.

جەژنی رەمەزان لە ئەفغانستان

لە ئەفغانستان - یش وەکو ھەندی وڵاتانی موسوڵمان ، بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و نزاکردن دەستیان بە ئاھەنگەکانی جەژن کرد. 

جەژنی رەمەزان لە سوێد
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد لە مەيدانى توپی پێ موسوڵمان بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و نزاکردن دەستیان بە ئاھەنگەکانی جەژن کرد.

جەژنی رەمەزان لە ئەلمانیا

موسوڵمانانی ئەلمانیا لە شوێنە کراوەوەکان ، پارکەکان و بەشێکی مزگەوتەکان بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و نزاکردن دەستیان بە ئاھەنگەکانی جەژن کرد. ئەو کەسانە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن کۆببوونەوە بە ھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-١٩)ەوە دەمامکیان بەست.

      بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
      بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
      Bu haberi paylaşın