Emre Gürkan Abay
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
مۆسکۆ- AA
سەرۆکی خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەرمینیا، ئارگیشتی کریامیان بە بڕیارێکی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئارمێن سەرکیسیان لە کارەکەی دوور خرایەوە.
بڕیارەکە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری ئەرمینیا بڵاوکراوەتەوە و تیایدا باس لەوە کراوە لەسەر داوای سەرۆکوەزیران، نیکۆڵ پاشینیان بڕیاری لەکارلابردنی ئارگیشتی کریامیان دەرکراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکاری بڕیارەکەوە نەخراوەتەڕوو.
جێی ئاماژە پێدانە کە سوپای ئازەربایجان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ رزگارکردنی ناوچەی قەرەباغ، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر ناوچەی نیشتەجێبوونی لە داگیرکاری ئەرمینیا رزگارکردووە.