سياسەت, جيهان

سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای گەشتەکەی بۆ ئەورووپا گەڕایەوە بەغدا

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دوای گەشتەکەی بۆ ئەورووپا کە لە میانیدا سەردانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەڕایەوە بەغدا.

Sarmand Hameed  | 23.10.2020 - نوێکردنەوە : 23.10.2020
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای گەشتەکەی بۆ ئەورووپا گەڕایەوە بەغدا

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دوای گەشتەکەی بۆ ئەورووپا کە لە میانیدا سەردانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەڕایەوە بەغدا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی دوای گەشتەکەی بۆ ئەورووپا گەڕایەوە خاکی وڵات.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بەغدای پایتەختی جێهێشت.

شاندێک كە لە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆک دەستەی سەربەخۆ پێکهاتبوو یاوەری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بوون لە سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın