Zuhal Demirci
19 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2023
لەندەن - AA
لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک لەگەڵ سەرکۆماری ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە و پرسی بارمتەکان بابەتی سەرەکی بوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا، سوناک لە سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، چاوی بە هێرزۆگ کەوتووە و هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاندووە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سوناک و سەرکۆماری ئیسرائیل هێرزۆگ، هاوڕابوون لەسەر گرنگی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ ئەو هاووڵاتيیە ئاساییيە فەڵەستینییانەی لە غەززە ئازار دەچێژن.
سوناک بەخۆشحاڵيیەوە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی دوێنێی ئیسرائیل کرد کە ئاماژەی بەوە کرد بوو چوونە ناوەوەی هاوکاری بۆ غەززە ڕاناگرن، هیوای خواست پێشکەوتنی زیاتر لە گەیاندنی خۆراک و ئاو و دەرمان بەدەست بهێنرێت.
هاوکات سوناک و هێرزۆگ هاوڕابوون لەسەر هەوڵدانی بێوچان لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان.