جيهان

سەرکۆماری عێراق لە تاران پێشوازی لێکرا

لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا، سەرکۆماری عێراق بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە لایەن سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی پێشوازی لێکرا.

Fahrettin İbrahim  | 17.11.2018 - نوێکردنەوە : 18.11.2018
سەرکۆماری عێراق لە تاران پێشوازی لێکرا

Arbil

هەولێر - AA

سەرکۆماری عێراق بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ یەکەمجار دوای بوونی بە سەرکۆمار، سەردانی پایتەختی ئێران، تارانی کرد و لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لە لایەن سەرکۆماری ئەوە وڵاتە حەسەن روحانی پێشوازی لێکرا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) رایگەیاند، رێوڕەسمەکە لە کۆشکی سەعدئاباد بە لیدانی مارشی ئێران و عێراق دەستی پێکردووە و دوو لایەن شاندەکانیان بە یەکتر ناساندووە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، بەرهەم ساڵح لە سەردانەکەیدا بۆ تاران جگە لە کۆبوونەوە لە گەڵ سەرکۆمار روحانی، لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی ئێران کۆدەبێتەوە و تاوتوێکردنی پرسەکانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی و کولتووری نێوان تاران و بەغدا و هەروەها بەرزکردنی ئاستی هاوکاری دوو لایەن لە پرسە هاوبەشەکان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی نێوان سەرکۆماری عێراق و بەرپرسانی ئێرانی دەبێت.

بەرهەم ساڵح بەر لە سەردانەکەی بۆ تاران، سەردانی فەرمی بۆ هەر کام لە وڵاتانی کوێت، ئیمارات و ئوردن ئەنجام دابوو.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın