جيهان

سەرکۆماری تورکیا ڤیدیۆی رووی راستەقینەی تیرۆری نیشانی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دا

سەرکۆماری تورکیا، لە پانێلی پەیوەندیدار بە تیرۆر لە میانی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ئەو ڤیدیۆیەی نیشان دا کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئامادە کراوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن تورکیاوە.

Ali Kemal Akan, Zafer Fatih Beyaz  | 30.06.2022 - نوێکردنەوە : 30.06.2022
سەرکۆماری تورکیا ڤیدیۆی رووی راستەقینەی تیرۆری نیشانی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دا

Ankara

مەدرید – AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پانێلی پەیوەندیدار بە تیرۆر لە میانی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ئەو ڤیدیۆیەی نیشان دا کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئامادە کراوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن تورکیاوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردن لە پانێلی پەیوەندیدار بە "تیرۆریزم" لە میانی لووتکەی سەرۆک و سەرۆک حکوومەتانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، ئەم ڤیدیۆیەی نیشانی سەرکردەکان دا کە بە ناوی "پێویستە ناتۆ پەیمان بدات بەرەنگاری هەموو جۆرە تیرۆرێک دەبێتەوە".

لە ڤیدیۆکەدا دیمەنی هێرشەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/یەپەگە، داعش و فەتۆ دەبیندرێن بۆ سەر تورکیا و ئاماژە بەوە دراوە کە تورکیا پێداگیرانە بەرەنگاری سەرجەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەبێتەوە.

هەر لە ڤیدیۆکەدا چەندین گرتە خراونەتە روو کە ژمارەیەک لەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی تورکیا بەرەنگاریان دەبێتەوە، لەلایەن ژمارەیەک وڵاتەوە چاو لەچالاکییەکانیان دەپۆشرێت و پشتیوانی لەو جۆرە رێکخراوانە دەکرێت.

لە ڤیدیۆکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەهۆی تیرۆرەوە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، باس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراوە لەلایەن تورکیا و تیایدا هاتووە: "سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی تورکیا کە لەنێو جوگرافیایەکی ستراتیجی و ئاڵۆزدایە، بەردەوام لەلایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بووەتە ئامانج. لەم ٤٠ ساڵەی رابردوودا تورکیا هەڕەشەی تیرۆری پەکەکەی لە ناوخۆدا نەهێشتووە، داعشی لە سووریا شکست پێ هێنا و وەک دوا نموونەیش کودەتاچییەکانی لەناوبرد کە لە ١٥ی تەمووزدا فەتۆ هەوڵی ئەنجامدانی کودەتای دا لە تورکیا و بەمەیش تورکیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا. تورکیا کە بە هۆی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە دەیان هەزار هاووڵاتیی شەهید بووە و لە پێناو هێنانەدی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی وڵات ناچار بووە ملیاران دۆلار خەرج بکات، باجی زۆر قورسی داوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".

- بە بەڵگە هەڵوێستی ئەورووپا لە بەرامبەر تیرۆر نیشان درا

لە ڤیدیۆکەدا ئاماژە بە گوتەکانی سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتبێنبێرگ کراوە کە گوتوویەتی "هیچ ئەندامێکی ناتۆ هێندەی تورکیا دووچاری هێرشە تیرۆریستییەکان نەبووەتەوە و نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت" و سەرنج خراوەتە سەر هەڵوێستی ئەندامە ئەورووپییەکانی ناتۆ لەبەرامبەر ئەو تیرۆرەی رووی لە تورکیایە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە خۆپێشاندانی لایەنگرانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی لەشارەکانی پاریس، لەندەن، ئەمستردام، هێلسنکی، مالمۆ و دوسێلدۆرف-ی تێدایە، هاتووە: "لە کاتێکدا هاوپەیمانەکانی ناتۆ بەداخەوە نیگەرانییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەنقەرەیان پشتگۆێ خستووە داخست، تورکیا بەردەوامە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی ئەورووپا بەردەوامن لە پێشکەشکردنی پشتیوانی سیاسی، دارایی و چەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لقەکانی کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی تورکیا و ژیانی هاووڵاتیانی تورکیا دەکەن".

- پاڵپشتی ئەمریکا لە پەکەکە و فەتۆ

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە باس لەوە دەکرێت کە ئەمریکا لە ژێر دەمامکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی لقی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، یەپەگە، گرتە ڤیدیۆییەکانی کەمپی فەتۆ لە پێنسیلڤانیا خراوەتەڕوو و هاتووە: "سەرکردەی فەتۆ لەدەست لێپرسینەوە خۆی دەرباز دەکات و و لە کێڵگەکەیدا لە پێنسیلڤانیا دەژی و بەردەوامە لە پێدانی رێنمایی بەو رێکخراوە تیرۆریستییەکەی".

- پەیامی "پێکەوە بەهێزین و پێکەوە دەتوانین شکست بە تیرۆر بهێنین"

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەرهەڵدانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە جیهاندا و زیادبوونی چالاکییەکانیان وا دەخوازێت کە ناتۆ لە هەموو کات زیاتر وریا بێت بەرامبەر بە هەموو جۆرەکانی تیرۆر و کردەوەی تیرۆریزم، هەوەها تێدا هاتووە: “هاودەنگی بوون و رێزگرتن لە نیگەرانییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی هەر وڵاتێکی ئەندام یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن ناتۆ. لەهەمان کاتدا ئەمە وەک بەرگریی هاوبەش، بەڕێوەبردنی قەیران و ئاسایشی هاوبەش بەشداری دەکات لە بەدیهێنانی ئەرکەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لە کاتێکدا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە لووتکەی مەدرید-دا لە کارنامەکاندایە، پێویستە وڵاتانی ئەندام جارێکی دیکە بەرپرسیارێتییەکانیان لەبەرامبەر یەکتردا لەبیر بکەن و بەردەوام بن لە پشتیوانیی تەواو لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆر. پێکەوە بەهێزین و پێکەوە دەتوانین شکست بە تیرۆر بهێنین”.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın