Mümin Altaş
21 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، فومیۆ کیشیدا.
ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی ٧٧هەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە لە خانەی تورک، بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی.
لەو چوارچێوەیەشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، فومیۆ کیشیدا.
دیدارەکە بە داخراوی بە رووی راگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.
لەو دیدارەدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەددین نەباتی و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مستەفا ڤارانک و وەزیری بازرگانی، مەهمەت مووش ئامادەبوون.