Mümin Altaş
28 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆڵاف شۆڵتز ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کراوە و جەختیش لە گرنگی زیادکردنی هەماهەنگییەکان لەم بوارانەدا کراوەتەوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیش لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی رووسیا و پرسی ئەندامێتی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ کراوە.
سەرکۆماری تورکیا، بە راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆڵاف شۆڵتز'ی راگەیاندووە کە وێڕای ئەوەی سوید هەنگاوی بەرەو گۆڕینی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گرتووەتەبەر بەڵام تا ئێستاش لایەنگرانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە، دەتوانن بەئازادانە خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ئەنجامبدەن و سەرچاوەی دارایی و مرۆیی بۆ رێکخراوەکە دابین بکەن، ئەمەش لەلای تورکیا قبوڵ نەکراوە.