Bahtiyar Abdülkerimov
15 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2023
تاشقەند - AA
سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزیۆیێڤ بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و خولی ٢٨مینی پەرلەمانی تورکیا بە سەرکەوتوویی، پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئۆزبەکستان، میرزیۆیێڤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان ئەنجام داوە و پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و پەرلەمان بە سەرکەوتوویی.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، میرزیۆیێڤ باسی لەوە کردووە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاماژەن بۆ پشتیوانی بەرفراوانی گەلی برای تورکیا بۆ گۆڕانکارییە سیاسییەکان و چاکسازییە ئابوورییەکان بە رابەرایەتی سەرکۆمار ئەردۆغان.
ئەردۆغان و میرزیۆیێڤ، هەروەها بابەتەکانی پەیوەست بە زیاتر فراوانکردنی هاریکاریی فرەلایەنی و هاوبەشی ستراتیجیی گشتگیریی نێوان ئۆزبەکستان و تورکیایان تاوتوێ کرد و چاویان خشاندەوە بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی باڵای هاوبەشیی ستراتیجیی.