Ekip
12 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
مۆگادیشۆ - AA
تەقینەوەیەکی بەهێز لە وێستگەیەکی سووتەمەنی لە شاری مۆگادیشۆ پایتەختی سۆماڵ روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەنی ئەمنی وەریگرتووە، تەقینەوەکە لە ناوچەی بەقارە روویداوە و دەنگی بەهێزی تەقینەوەکە لە چەند شوێنێکی جیای ئەو شارە بیستراوە.
تاوەکو ئێستا ھیچ زیانێکی گیانی بەھۆی تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
لە دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر لە ھێزەکانی ئەمنی رەوانەی ناوچەکە کران.
تاوەکو ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
رێکخراوی تیرۆریستی شەباب، ناوبەناو ھێرش دەکاتە سەر ھێزەکانی ئەمنی و خەڵکی سڤیل لە سۆماڵ.