Muhammet Ali Kemal
01 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سکرتێری گشتیی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی ئەیاد مەدەنی دەستی لەکارکێشایەوە.
لەهەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی نێودەوڵەتیی IINAدا کە سەر بەرێکخراوەکەیە، ئاماژە بەوەکراوە ئەیاد مەدەنی ''بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە'' دەستی لەکارەکەی کێشاوەتەوە و سعوودیەش بۆ پۆستەکەی مەدەنی وەزیری پێشووی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە یوسف ئەحمەد ئوسەیمنی کاندید کردووە.
ئەیاد مەدەنی لە 31ی کانوونی دووەمی 2014دا ئەرکی سکرتێری گشتیی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی وەرگرتبوو.