سياسەت, جيهان

سوید: "زۆر بە جیددى لە نیگەرانییەکانى تورکیا دەربارەى تیرۆر تێدەگەین"

Atila Altuntaş  | 28.06.2022 - نوێکردنەوە : 28.06.2022
سوید: "زۆر بە جیددى لە نیگەرانییەکانى تورکیا دەربارەى تیرۆر تێدەگەین"

Stockholms Lan

ستۆکهۆڵم – AA

وەزیرى دەرەوەى سوید، ئان لیندى راگەیاند کە نیگەرانییەکانى تورکیایان لەبارەی تیرۆرەوە زۆر بە جیددى وەرگرتووە.

لیندى، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵى تەلەڤیزیۆنیى فەرمیى سوید STV باسى لە دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە بابەتى ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ کرد.

وەزیرى دەروەى سوید، ئەوەى خستەڕوو کە پێیوایە ئەو دانوستانانەى کە لە میانى لووتکەى ناتۆ کە سبەى لە مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا دەستپێدەکات بە ئەرێنى بەڕێوەدەچێت و گوتى: "هەروەکو لە گوتووێژێکى ئاساییدا چۆنە ئاوها لە هەندێک بابەتدا جیاواز بیردەکەینەوە. سەرەڕاى ئەمەش بەرێزگرتن لە بۆچوونى یەکتر دەتوانین رێگاى رێککەوتن بدۆزینەوە. نیگەرانییەکانى تورکیا دەربارەى تیرۆر زۆر بە جیددى وەردەگرین".

لیندى، ئاماژەى بەوەش کرد کە لەگەڵ تورکیادا هەمان بۆچوونیان سەبارەت بە رێکخراوى تیرۆریستیى پەکەکە هەیە و گوتى پێیان وایە کە تورکیاش ئەوەیان بینیوە کە چەند لەسەر ئەم پرسە جیددین.

ئان لیندى، باسى لەوەش کرد کە سوید لە بابەتى هەناردەکردنى چەک خاوەن یەکێکە لە توندترین یاساکانى جیهانە و گوتى: "ئەگەر بچینە نێو هاوپەیمانییەکى سەربازییەوە کە لەگەڵ تورکیادا بەرگرى لە یەکتر بکەین بە پێى ئەوە بریار دەدرێت. دەرفەت هەیە بۆ هەنگاونانى پتەوتر بەرەو پێشەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın