Dmitri Chirciu
27 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2022
كیێڤ-AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی رووسیا ناوه‌ندێكی بازاڕكردنیان له شاری كرێمێنچوك كردووه‌ته ئامانج كه زیاتر له هه‌زار كه‌سی سڤیلی تێدابووه.
له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تێلێگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی رایگه‌یاندووه: "داگیركه‌ران به مووشه‌ك ناوه‌ندێكی بازاڕكردنیان له شاری كرێمێنچوك سه‌ربه هه‌رێمی پۆڵتاڤا كردووه‌ته ئامانج. ناوه‌نده‌كه ئاگری گرتووه. تیمه‌كانی رزگاركردن له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان. ناتوانرێت مه‌زه‌نده‌ی ژماره‌ی قوربانییان بكرێت. رووسیا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی بێتوانایی خۆی به هاووڵاتییانی ئاسایی ده‌ڕژێت. بێسووده هیوای ئه‌وه بخوازین رووسیا مرۆڤدۆست بێت".
هاوكات سه‌رۆكی شاره‌وانی كرێمێنچوك، ڤیتاڵی مالێتسكی ئاشكرایكرد، هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی بازاڕكردنی ئامستۆر كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان نه‌دا.