Gülşen Topçu
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
یەمەن - AA
سوپای یەمەن رایگەیاند کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی شارۆچکەی نەهم خۆرهەڵاتی سەنعای پایتەخت، لانیکەم ٣٠ چەکداری سەربە میلیشیاکانی حووسی کوژراون.
ناوەندی میدیای سوپای یەمەن بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازیی بڵاوکردەوە کە پێگەکانی میلیشیاکانی حووسی بۆردومان کراوە و لانیکەم ٣٠ چەکدار کوژراون و ژمارەیەکیشیان برینداربوون.
لە هێرشەکەدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی میلیشیاکانی حووسی تێکشکێندراوە.
لە لایەکی دیکەوە، تەلەڤیزیۆنی مەسیرە سەربە حووسی بڵاویکردەوە کە بە بۆنەی یادی مەولودەوە لە پارێزگای زەمار ٣٢ کەس کە پێشتر لەلایەن حووسییەکانەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکراون.
لەو بارەیەوە پارێزگاری زەمار رۆژئاوای یەمەن، محەمەد ناسر بخێتی (سەربە حووسی) باسی لەوە کرد کە بە بۆنەی یادی مەولود و پێدانی هەلێکی نوێ ئەو کەسانەیان ئازاد کردووە تا بگەڕێنەوە بۆ نێو ریزەکانی نیشتمانپەروەران.
بەهۆی ئەوەی پشتیوانییان لە هێزەکانی هاوپەیمانی بە رابەرایەتی سعوودیە کردووە یان لە ریزەکانی حکوومەتدا جەنگاون، حووسییەکان ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان لە پارێزگا جیاوازەکانی یەمەن دەستگیرکردووە.