Çağrı Koşak
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
سوپای یەمەن، رفاندنی پێنج سەربازی لەلایەن حووسییەکانەوە راگەیاند.
ماڵپەڕی هەواڵی "September Net" سەربە سوپای یەمەن، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە لە پارێزگای زاڵع باشووری ئەو وڵاتە، پێنج سەربازی سوپای یەمەن رفێندراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەربازەکان لەلایەن حووسییەکانەوە رفێندراون.
راشیگەیاندووە کە سێ لە پێنج سەربازە رفیێنراوەکان لەلایەن حووسییەکانەوە کوژراون.
لە هەواڵەکەدا باس لەوەش کراوە کە تا ئێستا چارەنووسی دوو سەربازەکەی دیکە نادیارە.
حووسییەکانیش هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە.