Said Amori
27 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2024
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ھێرشی وشکانیی بۆ سەر حزبوڵڵا لەناوخۆی لوبنان.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانیان، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر ٢٢٠ ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئامانجانەی حزبوڵڵا کە لە لوبنان ھێرشیان کراوەتە سەر، بریتیبوون لە ژمارەیەک باڵەخانەی سەربازیی، سەکۆی ئاراستەکردنی مووشەک و کۆگای چەک و تەقەمەنی.
ھەر لەوبارەیەوە فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، تۆمەر بار ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ھێرشی وشکانیی بۆ سەر حزبوڵڵا لەناوخۆی لوبنان.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیل، تۆمەر بار گوتوویەتی: "لەگەڵ فەرماندەیی ناوچەی باکوور، ئامادەکاریی دەکەین بۆ ئەوەی ھێرشی وشکانیی بکەینە سەر حزبوڵڵا لەناوخۆی لوبنان، بەڵام ئەو ھەنگاوە پێویستە لەسەر ئاستی باڵای ئیسرائیل، بڕیاری لەسەر بدرێت".